١٢ چەکداری داعش لە سلێمان بەگ کوژران

١٢ چەکداری داعش لە سلێمان بەگ کوژران
لە شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام ناسراو بە داعش ١٢ چەکداری داعش کوژران.



سەرچاوەیەكی ئەمنی لە دووز بە ئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند، لە هێرشی چەکدارانی سەر بە گرووپی تیرۆریستی داعش بۆ سەر بازگەی نێوان شارۆچکەی دووز و سلێمان بەگ، ١٢ چەکداری داعش لە لایەن هێزەکانی پیشمەرگە کوژراون و سێ ئۆتۆمبێلی ئەو چەکدارانەش سوتێندراوە.



بە گووتەی ئەو سەرچاوە ئەمنییە، لەو شەڕە كە زیاتر لە دوو كاتژمێری خایاندووە، دوو پێشمەرگە شەهید بوون و هاوڵاتییەک و دوو پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.
Top