نێچیرڤان بارزانی: پێویستە مالیكی دەستلەكاربكێشێتەوە
لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ كەناڵی NBCی ئەمریكی رایگەیاند "دەبێت مالیكی دەستلەكاربكیشێتەوە، لەبەرئەوەی ئەگەر ئەو لەو پۆستە بمێنێتەوە كێشەكان بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەڕۆن و هیچ چارەسەرێك نادۆزرێتەوە".
لە وەڵامی پرسیارێكی رۆژنامەنووسی كەناڵەكە، كە دەپرسێ "ئەگەر مالیكی ببینی چی پێ دەڵێی"، بارزانی دەڵێ "دەڵێم تەماشاكە سەرۆك وەزیران دۆخەكە پێویستی بە چارەسەری سیاسییە، نەك سەربازی".
هەروەها ئاماژەشی بەوەكرد، كە 6 مانگ پێش ئێستا نووری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراقی ئاگادركردووەتەوە لە هێرشی گرووپە چەكدارەكان، بەڵام وەك خۆی دەڵێ ئەو گوێی پێ نەداوە.
