وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان: بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ نەوتمان نەفرۆشتووەتە ئیسرائیل
دوای ئەوەی ئاژانسی رۆیتەرز لە هەواڵێكدا بڵاویكردەوە كە نەوتی هەرێمی كوردستان چووەتە ئیسرائیل بۆ ئەوەی بەو وڵاتە بفرۆشرێت ، ئەوەش بەیاننامەیەكی تووندی وەزارەتی نەوتی عێراقی بەدواداهات و دەڵێ "چەند جارێك هەرێمی كوردستان نەوتی فرۆشتووەتە ئیسرائیل".
لەوبارەوە سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان ، لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند كە " ئێمە بە هیچ شێوەیەك ، بە شێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ نەوتمان نەفرۆشتووەتە ئیسرائیل".
هەروەها هەمان سەرچاوەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان ئەوەشی راگەیاند كە " ئەو هەواڵە میدیاییانە بەمەبەستی زیاتركردنی ئاڵۆزی لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵیی عێراق بڵاودەكرێنەوە، بەبێ ئەوەی پشتیان بەهیچ بەڵگە و راستییەك بەستبێت".
رووداو
