ره‌شید تاهیر: ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچه‌ی ئه‌م سێ وه‌زاره‌ته‌ ده‌درێت

ره‌شید تاهیر: ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچه‌ی ئه‌م سێ وه‌زاره‌ته‌ ده‌درێت
بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت له‌م هه‌فته‌یه‌ مووچه‌ی سێ وه‌زاره‌ت دابه‌ش ده‌كرێت و ئه‌وه‌شی مایه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بوونی داهاتدا مووچه‌كانیان پێده‌درێت.

ره‌شید تاهیر، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رايگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی دانراوه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ داهاتی ناوخۆ و قه‌رزه‌كان و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.

وتیشی: "ئه‌م هه‌فته‌یه‌ سه‌ره‌تا مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆ ده‌درێت، پاشان په‌روه‌رده‌ و مامۆستایانیش دابه‌ش ده‌كه‌ین، وه‌زاره‌ته‌كانی تریش به‌پێی بوونی داهاتی ناوخۆ له‌م هه‌فته‌یه‌ مووچه‌كانیان پێ ده‌درێت".







باس نیوز
Top