سێیەم گەڕی نەوتی هەناردەکراوی کوردستان فرۆشرا

 سێیەم گەڕی نەوتی هەناردەکراوی کوردستان فرۆشرا
دوێنێ هەینی و بۆ یەکەم جار نەوتی هەرێمی کوردستان گەیەنرایە کەناراوەکانی عەسقەلانی ئیسرایل، سەرباری ئەو هەوڵانەی بەغدا لە سزادانی ئەو کڕیارانەی کە خوازیارن نەوتی هەرێمی کوردستان بکڕن.

هاوکات ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەشی ئینگلیزییەکەیدا ىلاوی کردووەتوە کە، ئەو دوو کەشتییەی کە نەوتی نەوتی هەرێمی کوردستانیان هەڵگرتبوو و لە کەناراوی جەیهان-ی تورکییەوە بەرەو بازاڕەکانی جیهان بەڕێکەوتبوون، فرۆشران.

بەپێی زانیارییرکانی نێو ڕپۆرتەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم، دوو کەشتیی دیکەیش بەڕێوەن. وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، راشیدەگەیەنێت کە، کەشتیی سێیەم و چوارەمیش لە ڕێگەی کەناراوی جەیهانی تورکیاییەوە دەگەیەندرێنە بازاڕەکانی جیهان.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەڵێت، دووەمین کەشتیی نەوتی هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن بەرمیلی پێبووە.

لە ڕاپۆرتەکەیدا وەزارەتی سامان سرووشتییەکان شانازیی دەکات، کە سەرەڕای لەمپەر دروستکردن بۆ ماوەی سێ هەفتە و هەڕەشە و دەستتوێوەردانی بێبنەمای بەغدا، لە دژی خاوەنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و کڕیار و فرۆشیارە نێودەوڵەتییەکان، هەوڵەکانی ئەنجامی ئەرێنییان هەبووە.

سەرچاوەیەکیش لە بەندەری عەسقەلان بە ڕۆیتەرزی گوتووە، بەتاڵکردنی نەوتی کوردی لە بەندەرەکە دەستی پێ کردووە، بەڵام بەرپرسانی بەندەرەکە لێدوانیان لەسەر ئەو پرسە نەداوە
Top