ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی ٦ـی ٢٠١٤ بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەلاحەدین پێشوازی لە دکتۆر ئەحمەد چەلەبی سەرۆکی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراقی کرد. لە دیدارەکەدا ڕەوشی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ئەو قەیرانەی بەهۆی شکستی سوپای عێراق و کۆنتڕۆڵکردنی شاری موسڵ لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە هاتۆتە ئارا، خرایە بەر باس.
هەروولا هاوڕابوون کە پێویستە پرۆسەی سیاسیی عێراق بەپێی دەستوو ڕاست بکرێتەوە و ڕێز لە پێگە و خواستی ڕەوای هەموو پێکهاتەکان بگیرێت و هەموولایەکیش بۆ ڕیشەکێشکردنی تیرۆر هاوکار بن.