یەکەم بڕە ھاوکاری وڵاتی قەتەر بۆ ئاوارەکانی موسل گەیشتنە فرۆکەخانەی ھەولێر
لەمبارەیەوە دیندار زێباری جیگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوی حکومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیاند: ئەم ھاریکاریانەی گەیشتونە فرۆکەخانەی ھەولێر لە لایەن وەڵاتی قەتەرەوە ھاتونە ھەرێمی کوردستان و بڕیارە بە سەر ئاوارەکانی موسل و دیالە و تکریت دابەش بکرێت.
زێباری وتیشی: ھاوکاریەکە ٥٠ پەنجا تۆنە و پێکھاتوە لە کەلوپەلی خواردن و خواردنەوە و خێمە و پێداویستی مندالان, ئەمەش بە ھەماھەنگی لە گەل پارًێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
ئاماژەیدا: حکومەتی تورکیا ھاریکاری بۆ ١٠ ھەزار ئاوارەی لە دھۆک نیشتەجێن ناردوە و بۆ ئاوەرەکانی لە سنوری ھەرێمی کوردستان ھەشت ملیون دۆلار لە لایەن حکومەتی بریتانیا و چەند ھاریکاریەکی دیکە لە لایەن ولاتانی ئەوروپا و ئەمریکا بە رێگەی رێکخراوە نێودەولەتیەکان پێشکەش کراون.
بەرپرسی فەرمانگای پەیوەندیەکانی دەرەوی ھەرێمی کوردستان داوا لە وەلاتانی کۆمەکبەخش کرد, یارمەتییەکان راستەوخۆ پێشکەشی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی بە زووترین کات بگاتە دەستی ئاوارەکان.
روونیکردەوە: تا ئیستا بەھۆی ھاتنی چەکدارەکانی داعش بۆ پارێزگاکانیان زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار ئاوەری پارێزگاکانی عیراق لە سنوری ھەرێمی کوردستانن.
لە دوا وتەکانی دا زێباری بە ناوی حکومەتی ھەریمی کوردستانەوە سوپاسی ودەستخۆشی لە قەتەر و ۆاتەکانی دیکە کرد کە ھاوکاری پێشکەشی ئاوەرەکانی سنوری ھەرێمی کوردستان دەکەن.
