ئەحمەد تورك: رێككەوتنێكی نهێنی بۆ سەرخستنی قۆناخی چارەسەری هەیە

 ئەحمەد تورك: رێككەوتنێكی نهێنی بۆ سەرخستنی قۆناخی چارەسەری هەیە
سەرۆكی شارەوانیی ماردین رایگەیاند، رێككەوتنێكی نهێنی لە نێوان حكوومەتی توركیا و لایەنی كوردیدا بۆ سەرخستنی قۆناخی چارەسەری هەیە.

سەرۆكی شارەوانیی ماردین ئەحمەد تورك، لە بارەی قۆناخی چارەسەریی پرسی كورد و دانوستانەكانی نێوان حكوومەتی توركیا و لایەنی كوردییەوە گوتی: ئەوەی دیار و بەرچاوە ئەوەیە كە هەم حكوومەت و هەم لایەنی كوردی بەوپەڕی هێز و توانای خۆیانەوە هەوڵ بۆ سەرخستنی قۆناخی چارەسەریی پرسی كورد و بەرەوپێشەوەبردنی ئەو قۆناخە دەدەن.

تورك هەروەها ئاماژەی دا: حكوومەتی توركیا و لایەنی كوردی ئەگەر دەیانەوێ پرسی كورد چارە بكەن، پێویستە بە ئاشكرایی هەڵسوكەوت بكەن، بەڵام بۆ سەرخستنی قۆناخی چارەسەری لە نێوان حكوومەتی توركیا و لایەنی كوردیدا، رێككەوتنێكی نهێنی هەیە و بۆ ئەو مەبەستەیش هەر دوولا بەوپەڕی جددییەتەوە هەوڵ بۆ ئامادەكردنی نەخشەڕێگەیەك بۆ سەرخستنی قۆناخی چارەسەری دەدەن و ئەو نەخشەڕێگەیەیش بەشێكە لەو رێككەوتنە نهێنییە.
Top