90 ئەندامی پەرلەمان متمانەیان بە نێچێرڤان بارزانی دا

 90 ئەندامی پەرلەمان متمانەیان بە نێچێرڤان بارزانی دا
کەمێک لەمەوبەر و لە پەرلەمانی کوردستان متمانەدان بە کابینەی هەشتەمی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران و جێگرەکەی خرنە دەنگدانەوە و تێیدا، نێچێرڤان بارزانی بۆ سەرۆکایەتیکردنی کابینەی هەشتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە دەنگی 90 پەرلەمانتار کە دەکاتە زۆرینەی ڕێژەی پەرلەمانتاران، متمانەی پێ درا.

هاوکات قوباد تاڵەبانی بە بەدەستهێنانی 92 دەنگ متمانەی بوون بە جێگری سەرۆکوەزیرانی بەدەست هێنا. دواتر هەریەک لە وەزیرەکان خرانە دەنگدانەوە.

شیاوی باسە پرۆسەی دەنگدان بۆ متمانەدان بە سەرۆک و جێگر و وەزیرەکان بە شێوەیەکی ئاشکرا بوو.

پاش بەڕێوەچوونی پرۆسەی متمانەدان، سوێندخواردنی سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێم و جێگرەکەی و وەزیرەکانی کابینەی هەشتەم بەڕێوە برا.
Top