پارێزگاری هەولێر: چارەسەری كێشەی كەمی بەنزین دەكرێ

پارێزگاری هەولێر: چارەسەری كێشەی كەمی بەنزین دەكرێ
نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر رەتی دەكاتەوە تەنگژەی بەنزین لە هەرێمی كوردستان سەر هەڵبدا.
نەوزاد هادی وتیشی: ئەو بڕە بەنزینەی پێشتر لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێم دابین دەكراو پاشان دابەشی سەر هاوولاتیان كراوە، ئێستەش هەمان بڕ دێتە دابەش كردن.
روونی كردەوە، بەڵام بە هۆی هاتنی ژمارەیەكی زۆری ئۆتۆمبێل لە شارەكانی دیكە بۆ هەرێمی كوردستان بە تایبەتیش هەولێر، هەروەها ژمارەیەك شوفێریش بێ ئەوەی مەترسیان لەسەر بێ بڕێكی زۆر بەنزینیان عەمار كردووە، ئەمە بوو بە هۆی ئەوەی جەنجاڵی لە وێستگەكانی دابەش كردنی بەنزین دروست ببێ.
راشیگەیاند: لەمڕۆوە چارەسەری ئەو قەلەبارغیە دەكرێ كە لە وێستگەكان هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش هەر ئۆتۆمبێلێك بڕی 30 لیتر بەنزینی پێ دەدرێ.
Top