كەركووك.. داعش بۆردوومانی پێشمەرگە دەكات و شەڕ دروستبووە

 كەركووك.. داعش بۆردوومانی پێشمەرگە دەكات و شەڕ دروستبووە
لە کەرکووک، شەڕ لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و چەكدارانی گرووپی داعش دروستبووە و چەکدارانی داعش دەستیان بەسەر گوندێکی شیعەنشین دا گرتووە.

پەیامنێری رووداو كە هەواڵەكەی گواستەوە ئاماژەی بەوەكرد، كە تاوەكو ئێستا نازانرێت زیانەكانی بۆردوومانەكە چی بووە.

پەیامنێری رووداو هەروەها رایگەیاند، کە هێزەکانی پێشمەرگەش لەبەرامبەر ئەم بۆردوومانەی چەکدارانی داعش، مۆڵگەکانی ئەو گرووپەیان بۆردوومان کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، چەکدارانی داعش دەستیان بەسەر گوندی بەشیر لە باشووری رۆژئاوای کەرکووکدا گرتووە.

گوندی بەشیر زۆربەی دانیشووانەکەی بە نەتەوە تورکمانن و بە مەزهەب شیعەن.

لەو شەڕانەدا، لە گوندی مەلا عەبدوڵڵا و بەشیر، 2 پۆلیس گیانیان لەدەستداوە و 23 پێشمەرگە و پۆلیسیش برینداربوون.

بریندارەکان پێشمەرگەی لیوای 1 لە گوندی بەشیر، لیوای 11 لە گوندی مەلا عەبدوڵڵا و پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووکن.

هەر بە پێی زانیارییەکان، کوڕێکی عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووکیش لەو شەڕانەدا برینداربووە.







رووداو
Top