چەمچەماڵ، بریارێك لە بارەی چەك و تەقەمەنییەكانی سوپای عێراقەوە دەدرێت
ئەمرۆ لە دیوانی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەش رێكخرا بۆ قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و بەرێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ و نوێنەری ئاسایشی چەمچەماڵ و ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رێكخرا.
لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەدا قایمقامی چەمچەماڵ ئامانج محەممەد رایگەیاند؛ ئەو دەنگۆیانە دورون لە راستییەوە كە باس لەوەدەكەن لەشارۆچكەی چەمچەماڵ كەلوپەلێكی زۆری سەربازی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
وتیشی، راستە لێرە و لەوئ لەلایەن خەڵكەوە هەندێك كەلوپەلی سەربازی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق هێنراوەتە ناوچەكەوە، بەڵام لیژنەیەك لە قائیمقامیەت و پۆلیس و ئاسایش و هێزەكانی ٧٠ پێكهاتووە و لە ماوەی ٢٤ كاتژمێردا سەرجەم ئەو كەلوپەلانە لە فیشەكێكەوە تا كەلوپەلێكی گەورەی سەربازی لای هەركەس و لایەنێك بێت دەستی بەردا دەگیرێت و رەوانەی هێزەكانی ٧٠ دەكرێت.
لە گەڵ تێكچوونی رەوشی چەند ناوچەیەكی عێراق، لە هەندی لەو ناوچانە هێزەكانی سوپای عێراق خۆیان و چەك و تەقەمەنی سوپاكەیان رادەستی پێشمەرگە كردو لە هەندێ شوێنیدا چەكەكانیان دەستی داعش كرد و هەروەها سەربازانی سوپاكەش لە زۆر شوێندا چەكەكانیان هەرزان فرۆش كرد.
