نێچیرڤان بارزانی دوای ئێران سه‌ردانی توركیا ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی دوای ئێران سه‌ردانی توركیا ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێكه‌وت و بڕیاره‌ چه‌ند برسێكی تایبه‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ ئه‌منیه‌كانی عیراق و پرسی داعش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ تاووتوێ بكات و دوای ئێرانیش سه‌ردانی توركیا ده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی، به‌ره‌و كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێكه‌وتووه‌، به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌دا له‌سه‌ر پێشهاته‌ نوێیه‌كانی عیراق و پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش تاووتوێ بكات.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی میهری ئێرانی، چاوەڕوان دەکرێت بارزانی لەو سەردانەیدا چاوی بکەوێت بە عەلی شەمخانی بەرپرسی باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێرانی، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی لەبارەی سەردانەکە بڵاونەکردووەتەوە.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، سەرچاوەیەک بە سایتی باسنیوزی راگەیاندوه‌: بڕیارە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی هاوڕێ لەگەڵ قوباد تاڵەبانی سەردانی تورکیا بکەن و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە دۆخی ئێستای عیراق و پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوت تاووتوێ بکەن.




خه‌ندان
Top