سروشتی قەیرانی ئابووری ئێستای هەرێمی كوردستان چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانە

سروشتی قەیرانی ئابووری ئێستای هەرێمی كوردستان چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی  ئەو قەیرانە
لە بابەتێكی تایبەتدا بۆ گۆڤاری گوڵان كازم حەبیب دەڵێ: ئابووریی عێراق و ئابووریی هەرێمیش كە بەشێكە لەو ئابوورییە، بە ئابوورییەكی ناوازەی تاك لایەنەی نەوت دەژمێردرێت، لە هەمان كاتدا بە ئابوورییەكی بەكاربەری خزمەتگوزاریی و بەرهەم نەهێن ناو دەبرێت، لەبەرئەوەی پشت دەبەستێت بە هاوردەكردنی كاڵا بۆ دابینكردنی پێداویستی دانیشتووان، هەر كاتێكیش ئابووریناسان داوایان كردبێت كە پێویستە گۆڕانكاریی لەم رەوشە شێواو و دواكەوتووەدا بكرێت، گوێیانی لێ نەگرتووە و نایانەوێت واقیعەكە ببینن و ناشیانەوێت هیچ گۆڕانكارییەك لە مۆركی گشتی و نەرێنیی ئابووریی عێراقدا بێتە كایەوە و هەوڵیش دەدەن ئەو دەنگانە كپ بكەن كە داوای گۆڕانكاریی دەكەن.

هەروەها لە بابەتەكەدا حەبیب دەڵێ: ئابووریی خۆژێنیی تەنیا هیچ گرفتێكی چاوەڕوانكراوی لە دەرەوە لێناكەوێتەوە بە هۆی دواكەوتوویی و شێواندن و پەرەپێدانی یەكلایەنە و كرانەوە بە دەرەوەدا بە هۆی هاوردەكردنی كاڵا بە شێوەیەكی فراوان، بەڵكو رووبەڕووی هەیمەنەی دەوڵەت دەبێتەوە بەسەر داهاتی دارایی كە لە هەناردەكردنی نەوتی خاو و كۆنترۆڵكردنییەوە دەست دەكەوێت، هەروەها سەرهەڵدانی ئاراستەیەكی دەسەڵاتخوازیی شمولیی لای بژاردەی حوكمڕان كە سەركردایەتی جیابوونەوەی تەواو دەكات لەنێوان كۆمەڵگەو دەسەڵات و دروستبوونی بژاردەیەكی حوكمڕانی داهێزراو.

لە كۆتایی بابەتەكەدا كازم حەبیب گوتی: ئەو ناكۆكییەی ئێستا لە ئارادایە نامۆ نییە، بەڵام نامۆكە بەكارهێنانی شێوازەكانی بەرپەچدانەوەیە نەك لە رێی دانووستانەوە، پەسەندنەكردنی بودجە پاساوێكی فەرماندەی گشتی هێزی چەكدارە، تاكو پشكی هەرێمی لێ نەدات، زانراویشە كە پشكی هەرێم لە بودجەی ئاسایی بریتییە لە 17% بەڵام هەرێم سكاڵای ئەوەی هەیە كە ئەم پشكە تەنیا 10%ی لێ دەگاتە هەرێم، ئەمەش پێویستی بە چارەسەری جددی هەیە لەلایەن حكومەتی ئاییندەوە كە وا پێویست دەكات ئەو كەسە سەرۆكایەتی نەكات كە هۆكاری ئەو هەموو قەیرانە سیاسییانەی پێشان و ئێستایە.


بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(981)
Top