روونكردنەوەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەسەر راگرتنی ئینتەرنێت
14ی حوزەیرانی 2014، حكومەتی عێراق ئەو كۆمپانیایانەی ئاگاداركردەوە كە خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتیان لە شارەكانی كەركووك و موسڵ هەیە خزمەتگوزارییەكە رابگرن، بەهۆكاری ناسەقامگیری و ئەو بارگرژییە ئەمنییەی ئەو دووپارێزگایە تێی كەوتوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی حوزەیرانی 2014، لە نووسراوێکدا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو جۆرە بڕیارە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ ناکرێت و کۆمپانییاکانی هێلی ئینتەرنێت هەروەک پێشتر خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەش دەکەن.
رووداو
