سەرۆك مەسعود بارزانی دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان
دوای گه‌شتێكی درێژخایه‌نی بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا، بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
رۆژی 21 ی ئایار، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری شاندێكی حكومی به‌ره و ئه‌وروپا به‌ڕێكه‌وت و دوای گه‌یشتنیشی به وڵاتی فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ فرانسوا هۆلاند سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و به‌رپرسانی تری ئه‌و وڵاته كۆبۆوه.
له میانه‌ی سه‌ردنه‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی ڤاتیكانی كرد و چاوی به پاپا فرا‌نسیسی یه‌كه‌م كه‌وت، له دیداره‌كه‌دا باسیان له بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی كرد.
رۆژی 30 ی ئایاریش سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی وڵاتی ئیتاڵیای كرد و له باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا له‌گه‌ڵ فێدریكا مۆگۆڕینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا كۆبۆوه و باس له‌و په‌یوه‌ندیانه كرا، كه له نێوان ئیتاڵیا و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیانه، كه نه‌ك هه‌ر له بواری ئابووری و بازرگانیدا ماونه‌ته‌وه، به‌لكو له بواری سیاسیش په‌ره‌سه‌ندیان به خۆوه بینووه، كه له‌م نزیكانه‌دا ئیتاڵیا ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیه‌ی خۆی به‌رزده‌كاته‌وه بۆ كونسوڵگه‌ری و به ره‌سمی كونسوڵگه‌ری خۆی له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه.
پاشان گفتوگۆ له‌باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی عیراق و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق و رۆڵی كورد له‌و پرۆسه‌یه‌دا كرا. دواتر له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له ره‌وشی پێكهاته‌كانی كوردستان و په‌نابه‌ران به گشتی و په‌نابه‌رانی سوریا به تایبه‌تی كرا، هه‌روه‌ها باس له ره‌وشی ئه‌و مه‌سیحیانه كرا، كه له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عيراق بوونه‌ته قوربانی توندوتیژی و له هه‌رێمی كوردستانیش باوه‌شیان بۆ كراوه‌ته‌وه. له‌مڕووه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا وتي: "هیوادارین ئێمه‌ش وه‌ك ئیتاڵیا بتوانین یارمه‌تی ئێوه بده‌ین، كه ئه‌و خه‌ڵكه له وڵاتی خۆیان بمێنن و به‌ره‌و وڵاتی دیكه كۆچ نه‌كه‌ن".
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌وشی سیاسی و رۆڵی كورد و ئاینده‌ی سوریا كرا.
له‌دوای گرژییه‌كانی عیراقیش بارزانی له ئه‌وروپاوه په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش كرد و تێیدا داوای لێ‌كردن زۆر به وریاییه‌وه سنووره‌كانی كوردستان و سه‌رو ماڵی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه و ده‌زگا گشتییه‌كان بپارێزن و رێگه به هیچ سه‌رپێچی و سنور به‌زاندنێك نه‌ده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "گه‌له‌كه‌شمان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ن ئارامی و ئاسایشی كوردستان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه".
چاودێرانی سیاسیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ره‌نگه سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی بارزانی بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه بووبێت، تا ره‌زامه‌ندی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌ده‌ست بهێنێت، بۆئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رابگه‌یه‌نێت.
خه‌ندان
