رەوشی تاقیكردنەوەكان لە سەنتەری هەولێر بە دواداچوونی بەردەوامی بۆدەكرێت
بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بەرێوەبەری سەرپەرشتیاری و دڵنیای جۆری شاندێكی پەروەردەیی لەمیانی بەدواداچوونەكانی بۆ تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بە هەرسێ بەشی وێژەیی و زانستی و پیشەیی، لە سنوری پەروەردەی ناوەندی هەولێر ژمارەیەك لە هۆڵە ئەزموونیەكانی بەسەركردەوە(قوتابخانەی هاوكاری بنەڕەتی،قوتابخانەی گەلاوێژی بنەڕەتی،قوتابخانەی سەركەشی بنەڕەتی،دواناوەندی هەولێری تیكەڵاو،ئامادەیی شەبەنگی كچان،قوتابخانەی رۆشنایی بنەڕەتی،قوتابخانەی مەولەوی بنەڕەتی،قوتابخانەی كەیوانی بنەڕەتی، قوتابخانەی ئاهەنگی بنەڕەتی،قوتابخانەی ئەمین زەگی بنەڕەتی) بەسەركردەوە لە نزیكەوە پرسیار لە قوتابیان و مامۆستایان كرا بۆ بەدواداچوون بۆكەشی تاقیكردنەوەكان، وێرای ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی رۆژانی تاقیكردنەوكان و دابین كردنی پێداویستی بۆهۆڵەكان و بەدواداچوونیان بۆ ئاستی قوتابیان و شێوازی هێنانەوەی پرسیارەكان، ڕەچاو كردنی شێوازێكی تەندروستی پەروەردەییانە لەگەڵ قوتابیان و بۆئەوەی كەشێكی بەسوود بۆ قوتابیان دابین بكرێت بۆئەوەی بتوانن بەوپەری ئاسوودەییەوە وەڵامی پرسیارەكانی ئەزموونەكان بدەنەوە،، لەلایەن خۆشیەوە بەرێوەبەری گشتی داوای لەسەرجەم مامۆستایان كرد كە بە وێژدانێكی ئاسودەوە چاودێری هۆڵەكان بكەن بۆ ئەوەی قوتابیان بتوانن نمرەیەكی بەرز لەم وەرزەی خوێندن بەدەست بهێنین، لەلایەن خۆشیانەوە قوتابیان و مامۆستایانی دەست خۆشیان لە هەوڵەكانی بەرێوەبەری گشتی كرد بۆ ئەم بەدواداچوونە مەیدانیەكان.
