رۆژی سێشممه مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه ده‌درێت
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی سێشه‌ممه 17ی حوزه‌یرانی 2014، ده‌ستده‌كرێت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی داد و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێبوون و ڕۆشنبیری و لاوان.
هه‌روه‌ها پێشتریش سایتی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بڵاویكردبوویه‌وه كه سبه‌ینێ دووشه‌ممه مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
