هەلیکۆپتەری سوپای عێراق بۆردوومانی پێشمەرگە دەكات

 هەلیکۆپتەری سوپای عێراق بۆردوومانی پێشمەرگە دەكات
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، كە هەلیکۆپتەرە سەربازییەكانی سوپای عێراق بۆردوومانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان کردووەو بەو هۆیەشەوە 3 پێشمەرگە بریندار بوون.

هەڵۆ محەممەدی پەیامنێری رووداو رایگەیاند، كە دوای ئەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بە كاتیۆشا بەرپەرچی هێرشی هاوەنەكانی گرووپی داعشیان داوەتەوە كە لە سەعیدییەوە بۆردوومانی پێشمەرگەیان كردووە، دوو هەلیكۆپتەری سەربازیی سوپای عێراق بۆردوومانی پێشمەرگەیان كردووە.

گوتیشی بەهۆی ئەو بۆردوومانەوە کە زۆری نەخایاندووەو دوو غارەیان کردووە 3 پێشمەرگە بریندار بوون.

پەیامنێرەكەی رووداو ئاماژەی بەوەشكرد، كە بەهۆی هێرشی هاوەنەكانی داعشەوە 11 پێشمەرگە بریندار بوون و 2 پێشمەرگەش كوژراون.







رووداو
Top