داوا لە هاووڵاتیانی هەرێم دەكرێت سەردانی شارەكانی عێراق نەكەن

داوا لە هاووڵاتیانی هەرێم دەكرێت سەردانی شارەكانی عێراق نەكەن
پارێزگاری سلێمانی لە ئاگاداریەكدا داوا لە هاووڵاتیان دەكات كە بەهۆی ئەو بارودۆخەی هاتوەتە ئاراوە بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت، سەردانی شارەكانی عێراق نەكەن.



سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بە پەیامنێری راگەیاند: لەو ئاگاداریەی پارێزگاری سلێمانیدا هاتووە كە بەهۆی‌ تێچوونی‌ بارودۆخی‌ ئەمنی‌ ناوچەكانی‌ ناوەراستی‌ عیراق، رێگەی‌ هاتووچۆی‌ نێوان شارەكانی‌ كوردستان و شارو ناوچەكانی‌ تری‌ عیراق زۆر مەترسیدار بووە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین ئەوەندەی‌ بۆیان دەكرێت خۆیان لە سەفەركردن بۆ ناوچەكانی‌ تری‌ عیراق بەدور بگرن.

گوتیشی، لەو ئاگاداركردنەوەیەدا ئەوەش هاتوە ئەگەر هاووڵاتیان ناچاریش بوون سەفەر بكەن پێویستە بەرێگەی‌ فرۆكە بێت و بەهەموو جۆرێك دوور بكەونەوە لە بەكارهێنانی‌ رێگەی‌ وشكانی‌ و ئۆتۆمبێل، بۆ پاراستنی‌ سەلامەتیان و دوركەوتنەوە لە ئەگەری‌ بە بارمتە گرتنیان لە لایەن گروپە چەكدارەكانەوە.




PNA
Top