هاووڵاتیەکی سوری لە قەڵادزێ خۆی خنكاند
مستەفا محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە پەیامنێری راگەیاند: ئەو هاووڵاتیە لە گەڕەكی ئیمام قاسم لە قەڵادزێ بە وایەری سەتەلایت لە ماڵی خوشكەكەی خۆی خنكاندوە.
گوتیشی، ئەو هاووڵاتیە ناوی(ز.ش.ع) لەدایك بووی ١٩٩١ ەو بە ڕەگەز سوریاییەو و لە سوریاەوە بە شێوەیەكی یاسایی بۆ كاركردن هاتوەتە كوردستان و بۆ ماوەی دوو ساڵە لە ماڵی خوشكەكەیەتی لە قەڵادزێ.
باسی لەوەشكرد، دوای رووداوەكە تیمەكانی بەڵگە و تاوان چونە شوێنی ڕووداوەكە و دەركەوتووە ئەو هاووڵاتیە بۆخۆی خۆی خنكاندووە، هاوكات لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە تەرمەكەی گواسترایەوە بۆ پەیمانگای پزیشكی دادوەری قەڵادزێ بەمەبەستی هۆكاری ڕاستەقینەی ڕووداوەكە و دۆسیەش بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەكانیش لەلایەن پۆلیسەوە دەستی پێكردووە.
PNA
