بەم نزیكانە سەرۆك دەگەڕێتەوە بۆ كوردستان
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، فواد حوسێن بۆKDP.info گوتی: "دوای سەردانە سەركەوتووەكەی بۆ فەرەنسا، ئیتالیا و هەروەها دیداری لەگەڵ پاپای ڤاتیكان و سەرۆككۆماری فەرەنسادا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان".
فواد حوسێن گوتیشی، سەردانی سەرۆک بارزانی کۆتایی هاتووە و بەهۆی باری تایبەتیی مووسڵەوە نییە.
