وه‌زیری پێشمه‌رگه و جێگره‌كه‌ی و هێزێكی گه‌وره له‌نزیك حه‌ویجه‌ن
په‌یامنێری خه‌ندان له نزیك حه‌ویجه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه دوكه‌ڵێكی گه‌وره له سه‌ربازگه‌ی ڕیاز به‌رزبۆته‌وه، كه پێده‌چێت هێزه‌كانی داعش سه‌ربازگه‌كه‌یان ته‌قاندبێته‌وه.
په‌یامنێری خه‌ندان ووتی"له‌لایه‌كی نادیاره هاوه‌نبارانی هێزه‌كه ده‌كرێت، تاوه‌كو ئێستا هیچ زه‌ره‌رو زیانێكی به‌دواوه نییه
".
به‌ڵام هاوكاتیش ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه كه له‌كاتی هاتنی هێزه‌كانی، پێشمه‌رگه بۆمبێكی چێنراو ته‌قییه‌وه كه بووه هۆی برینداربوونی چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك.
هه‌روه‌ها وتی"هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌رێگه‌ی دوربینه‌وه ته‌ماشای ناحیه‌ی ڕیاز ده‌كه‌ن تاوه‌كو زانیاری له‌سه‌ر چه‌كداره‌كانی داعش بزانن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه چه‌ند كاتژمێرێك له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌كانی دژه تیرۆری سه‌ر به حكومه‌تی عێراق شاری تكریتیان كۆنترۆڵكرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی داعشه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
خه‌ندان
