شەڕی سنوون بە شکستی داعش کۆتایی هات
بەرێوبەری گشتیی راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزاەرتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەڵگورد حیکمەت، بۆ kdp.info گوتی: ئەو شوێنەی ئەمڕۆ شەڕ لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش کە ناوچەی سنوونە روویداوە، پێشتر پاسەوانی سنووری لێ بووە و چەکدارانی داعش وایان زانیوە کە ھەر ئەوانی لێیە و دەتوانن بە ئاسانی بچنە نیویەوە و کۆنترۆڵی بکەن، بەڵام پاش بەرەوڕووبوونەی نێوانیان و نەبەردیی پێشمەرگە، شکستیان بە هەڵمەتی جەکدارانی داعش بردووە و چەند چەکدارێکی داعش کوژراون و تەرمەکانی خۆیشیان جێ ھشتووە و ھەڵاتوون و خۆشبەختانە ھیچ پێشمەرگەیەک زیانی پێ نەگەیشتووە."
ئەوەشی خستەڕوو، ئەمە یەکەم حاڵەتی ڕووبەڕووبوونەوەیە لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و داعشدا، ئەوەش بەھەڵە بوو ە و بە سوپای عێراق تێگەیشتوون.
بەرێوبەری گشتیی راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزاەرتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، گوتی، لەئێستادا شەڕەکە کۆتایی پێھاتووە و ئەو شوێنەیش لە دەست ھێزی پێشمەرگەدایە.
شیاوی باسە دوای ھەڵاتنی پاسەوانەکانی سەربە سوپای عێراق، ھێزی پێشمەرگە شوێنی ئەوانی پڕ کردووەتەوە بۆ ئەوەی ھیچ بۆشاییەکی ئەمنی دروست نەبێت.
