پێشمه‌رگه هێزێكی گه‌وره‌ی داعش ـی تێك شكاند
لیوا عه‌بدولڕه‌حمان كهورینی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی سپیلك له لێدوانێكدا بۆ سایتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: له ناحیه‌ی (سنوس)ی سه‌ر به به قه‌زای شه‌نگال لەپارێزگای موسڵ، هێزی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه په‌لامار دراوه، به‌ڵام دوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵیاندا، توانراوه هێزه‌كه‌یان تێك بشكێنرێت كه نزیكه‌ی 20 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییان پێ بوو و ئێستایش چوار بۆ پێنج كوژراویان هه‌یه، به‌ڵام به هۆی شه‌ڕه‌وه هێشتا ئاماری ته‌واو له به‌رده‌ستدا نییه".
پێشتریش سەرچاوه ئه‌منییه‌كانی له پارێزگای موسڵ ئاماژه‌یان به‌وه‌دابوو، ھێزەکانی پێشمەرگە ناوەندێکی گەورەی سەربازییان لە رۆژئاوای شاره‌كه کۆنترۆڵکردووە کە پێشتر کەوتبووە ژێر دەستی چەکدارانی داعش.
هاوكات، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كه‌ی پێشمه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا تا ئێستا شه‌ڕ له‌و ناوچه‌یه به‌رده‌وامه.
پێشتر، چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام (داعش) ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر شاری موسڵ، دواتر چوونه ناو چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركوك، شه‌وی رابردووش ناحیه‌ی سلێمان به‌گ له لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه كۆنتڕۆڵكرا.
خه‌ندان
