پێشمەرگە ناحیەی كەیوانی لە كەركووك كۆنترۆڵكرد
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، كە هێزەكانی پێشمەرگە چوونەتە ناحییەی كەیوان و لەوێ بڵاوەیان كردووە، ئەوەش دوای ئەوەی فیرقەی 12 و هێزەكانی دیجلە ئەو شوێنەیان جێهێشتووە.
لە ناوچە دابڕێنراوەكان و لەو شوێنانەی سوپای عێراق بەهۆی هێرشەكانی داعش دەكشێتەوە، پێشمەرگە دەچێتە شوێنی و بۆشایی ئەمنی پڕدەكاتەوە، بەگوتەی بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگەش ئەو پلانەی پێشمەرگە بۆ ئەوەیە ، كە داعش شوێنی سوپا نەگرێتەوە.
رووداو
