عارف قوربانی: پێویستە كورد خۆی له‌و شه‌ڕه به دوور بگرێت
ئه‌زموونی رووداوه‌كانی سوریا وێنایه‌ك ده‌به‌خشن كه "داعش" خزمه‌تی گه‌وره‌ی به مانه‌وه‌ی "ئه‌سه‌د" كرد. وێنایه‌كیان به‌خشیه ئۆپۆزسیۆن وه‌ك به‌دیلی "ئه‌سه‌د" كه هه‌موو لایه‌ك خۆزگه به رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د بخوازن. ئه‌وه‌ی ئێستاش له عیراق رووده‌دات به‌دیاریكراوی له ناوچه‌و پارێزگا سونیه‌كان، ئه‌گه‌ر له رووكه‌شدا په‌رچه‌كرداری هه‌یمه‌نه‌و ده‌سه‌ڵاتی شیعه بێت له عیراق و یاخی بوون و خۆڕاپسكان و په‌له‌قاژه‌ی سونهبێت بۆ مانه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له پشته‌وه‌ی رووداوه‌كانه‌وه هه‌ستی پێده‌كرێت، كۆی ئه‌و كارانه‌ی داعش له عیراق ده‌یكات، شیعه به‌ره‌كه‌ی ده‌چنێته‌وه.
ئه‌وه‌ی بۆ سونه ده‌مێنێته‌وه په‌رته‌وازه بوونیان و بچووكردنهوهیان و قبوڵكردنی هه‌یمه‌نه‌ی شیعه‌یه له‌سه‌ریان. بۆیه ئه‌گه‌ر به ده‌رئه‌نجام هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌م هێزه بكه‌ین، ئه‌وه‌ی له سوریا و ئێستاش له ناوچه سونیه‌كانی عیراق روو ده‌ده‌ن، ده‌بێت گومان له ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌م هێزه بكرێت. ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه له‌م نوسینه‌دا بیخه‌مه‌ڕوو له حه‌قیقه‌تدا هه‌ڵسه‌نگاندن و خستنه‌ڕووی رووی راسته‌قینه‌ی داعش نیه، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌مه‌وێ بڵێم پێویسته كورد به‌حه‌زه‌ر بێت پێی نهتهقێته ته‌ڵه‌كه‌وه.
ده‌مێكه د‌رك به مه‌ترسیه‌كی گه‌وره ده‌كه‌م و له چه‌ند وتارێكیشدا له‌ژێر لێوه‌وه ئه‌وه‌م ووتووه كه هه‌ست ده‌كه‌م پیلانێك لهدژمانه بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی مێژووی ساڵی 1975. هێنانی داعش بۆ ناوچه سونیه‌كانی وه‌ك موسڵ و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه به‌ره‌و سڵاحه‌دین و دیاله و نزیك كه‌ركوكیش په‌ره بسێنێت، كه به‌شێكی زۆری خاكه‌كه‌ی له‌وێ موڵكی كوردستانن و خه‌ڵكه‌كه‌شی زۆرێكیان كوردن، پێی كورد راده‌كێشێته ناو شه‌ڕێكه‌وه كه كورد له ئێستادا كاتی ئه‌و شه‌ڕه‌ی نیه. ئه‌وه‌ی به‌نده له‌پشتی رووداوه‌كانه‌وه ده‌یخوێنمه‌وه، هاتنی داعش بۆ ئه‌م ناوچانه چه‌ند ده‌بێته مایه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر سوونه و ههڵتهكاندنیان، له مه‌ودایه‌كی دوورتردا مه‌ترسیه‌كانی له‌سه‌ر كوردستان ده‌رده‌كه‌ون. شه‌ڕیان له‌دژی كورد ستراتیژی داهاتوویان ده‌بێت.
بۆیه پێویسته له ئێستادا به‌پله‌ی یه‌كه‌م كورد خۆی له‌و شه‌ڕه به‌دوور بگرێت، كه دوور نیه به پاساوی به‌هاناوه چوون و داوای پشتگیریی و پشتیوانی، بیانه‌وێ هێزی پێشمه‌رگه به‌رنه شه‌ڕی داعشه‌وه‌و ته‌ڵه‌كه بتهقێننه پێمان‌دا. ئه‌گه‌ر له دۆخێك‌دا ئه‌م گومانكردنهی من هیچ بنه‌مایه‌كی لۆژیكی نه‌بێت و ته‌نها خهیاڵكردنێكی ناواقیعی بێت، ئه‌وه هه‌ر ده‌بێت كورد خۆی له‌م شه‌ڕ بپارێزێت. عیراق خاوه‌نی سوپایه‌كی یه‌ك ملیۆنییه و خاوه‌نی زۆرترین چه‌ك و جبه‌خانه‌یه، ده‌زگا ئه‌منیه تایبه‌ته‌كانی سه‌ر به مالكی، هێزی مه‌شقپێكراوی پڕچه‌كن و توانای رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعشیان هه‌یه، با خۆیان به‌رپرسیارێتی پاراستنی وڵات بگرنه ئه‌ستۆ.
به‌هیچ پاساو و جۆرێك لۆژیكی نیه كورد له‌م شه‌ڕه‌دا پشتیوانی به‌غدا بكات. ئه‌وه‌ی گرنگه كورد بیكات دوو شته یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه خۆی ساز و ئاماده بكات بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ری پیلانێك له پشتی ئه‌م شه‌ڕانه‌وه، ناوماڵی خۆی رێكبخات و هه‌موو لایه‌نه‌كان یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك ده‌نگ بن بۆ ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كان. دووه‌م شت كه ده‌بێت كورد له‌خۆی دووری بخاته‌وه. بوونی هه‌ر دوو سجنی فیدراڵیه له هه‌رێمی كوردستان. هه‌ردوو زیندانی سوسێ و چه‌مچه‌ماڵ كه پڕن له زیندانیكراوی گروپه تیرۆریستیه‌كانی عیراق. به‌غدا بودجه و موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی بڕیووه، بۆی بكرێت ئاو و هه‌واش له كوردستان ده‌بڕێت، خێری ئه‌م دوو زیندانیه گه‌وره‌یه چیه له كوردستان. كه دوور نیه ببێته پاساوی په‌لاماری گروپه تیرۆریستیه‌كان و ده‌یان هه‌زار ئینسانی توندڕه‌وی تیایه. بۆیه ده‌بێت له زووترین كاتدا به‌غدا راسپێردرێت بیانگۆێزێتهوه.
ده‌بێت كورد هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رانه له‌خۆی دوورخاته‌وه كه ئاگری شه‌ڕ له ماڵه‌كه‌ی نزیك ده‌خه‌نه‌وه. له حاڵه‌تێكیشدا هێوهكانی داعش ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیان داگیركرد، پێویسته كورد په‌لامارێكی یه‌كلا كه‌ره‌وه بدات و ده‌رفه‌تی یه‌كجاره‌كی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بقۆزێته‌وه، به هێزی پێشمه‌رگه ته‌واوی ئه‌و ناوچانه كۆنترۆڵ بكه‌ین و دواتر وه‌ك دیفاكتۆ ته‌عامول له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بكرێت.
