قەدەغه کردنی هاتوچۆ له کەرکوک رادەگەیەندرێت
"نەجمەدین کەریم" پارێزگاری کەرکوک و سەرۆکی لێژنەی ئەمنیی ئەم پارێزگایه رایگەیاند: لێژنەکه بڕیاری داوه هاتوچۆ له ١١ی شەو تاکو ٤ی بەیانی له کەرکوک قەدەغه بکرێت و ئەم بڕیاره ئاراستەی بازگەکان و خاڵه پشکنینەکان و هێزه ئەمنییەکان کراوه.
ئەم بڕیاره له میانەی کۆبوونەوەی لێژنەی ئەمنیی پارێزگای کەرکوک به سەرۆکایەتیی نەجمەدین کەرکوک و بەشداریی ئەندامانی لێژنه و فەرماندەکانی ئەمنی درا.
هەروەها له کۆبوونەوەکه بارودۆخی ئەمنی و ئامادەباشییەکان گفتوگۆی لەسەر کرا و هەروەها جەخت لەسەر هەماهەنگی نێوان هێزه ئەمنییەکان کرا.
هەروەها داوا له هاوڵاتیان و دانیشتوانی کەرکوک کرا که هاوکاری هێزه ئەمنییەکان بن بۆ پارێزگاری له کەرکوک.
(PNA)
