عەمید سەرحەد: پێكدادان لە ناحییەكانی زاب و رەشاد بەردەوامە
عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەكانی كەركووك رایگەیاند شەڕو پێكدادان لە ناحییەكانی زاب و رەشاد بەردەوامە و رەتیكردەوە لەلایەن چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق وشام كۆنتڕۆڵ كرابن.
ئەمە لەكاتێكدایە لە هەندێ دەزگای راگەیاندن كۆنترۆڵكردنی زاب و رەشاد لەلایەن داعش بڵاوكرایەوە.
سەرحەد قادر گوتیشی "تاوەكو ئێستا هێزەكانی پۆلیس لە رەشاد و زاب ماون، چەكداران هەندێ شوێنیان گرتووە و ئێمەش هەندێك شوێنی دیكەمان لێوەرگرتوونەتەوە، بەڵام شەڕ و پێكدادانی پۆلیسی قەزا و ناحییەكان و فیرقەی 12ی سوپای عێراقی لەگەڵ ئەو چەكدارانە بەردەوامە".
رووداو
