داعش ناحیه‌یه‌كی کەرکوکی كۆنترۆڵ كرد
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به خه‌ندانی راگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام (داعش) خاڵی پشكنینی ناسراو به شێخ عیسایان له سنووری ناحیه‌ی ره‌شاد ئۆتۆمبێلێكی جۆری هه‌مه‌رو جۆرێكی دیكه‌یان سوتاندوه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: "هێزه‌كانی داعش له زابدان و كۆنتڕۆڵی بنكه‌ی پۆلیسیان كردوه، زۆربه‌ی پۆلیسیه‌كانی بنكه‌كه‌یان ده‌ستگیركردروه".
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، داعش به‌نیازبوون سه‌رجه‌م پۆلیسه‌كان بكوژن، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵك داوایان لێكردون له‌و هه‌وڵه‌یان په‌شیمانیان كردونه‌ته‌وه‌و نه‌یانكوشتوون.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، داعش چووه‌ته ناو ناحیه‌ی ره‌شادی سه‌ر به‌قه‌زای حه‌ویجه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی گومانه سوپای عیراقه كه له هه‌ردوو ناوچه‌كه كشاونه‌ته‌وه به‌ره‌و باره‌گاكه‌یان له تركه‌لان كه فیرقه‌ی 12ی لێیه.
سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كه‌ی خه‌ندان، روونیكرده‌وه: پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك له سنووری ناحیه‌ی ریازن، پێده‌چێت رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان ئه‌وان و داعشدا رووبدات.
بە پێی وتەی سەرچاوەیەكی دیكەش، ئەمڕۆ لە دێی دگماك سەعدیە سەربە ناحییەی رەشاد. دوو فەسیڵی سوپای عیراق سوتێنراون، دوای بە دوای ئەوەش لیوای 5ی مەشاتی سوپای عیراق بەرەو كەركوك رۆیشتوون.
وتیشی: "لە گوندی سوچەی سەربە ناحییەی رەشاد دوو بەهبەهانی پۆلیسی عیراقی بە دەست دوو كەسی مەدەنییەوە بووە و دواتر رادەستی چەكدارانی داعشیان كردووە، ئەو چەكدارانەی داعیش چەكی پێشكەوتوویان پێبووە".
خه‌ندان
