ئاسایش: 5 هەزار پەنابەری موسڵ گەیشتوونەتە دهۆک
بژار كورەماركی، بەرێوەبەری گشتی ئاسایشی دهۆك بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئێمە ناتوانین بەو شێوەیەی خەلك دێن، زاڵگەكانیان بۆ بكەینەوە و بهێڵین هەموویان دەربازی دهۆك ببن، بەڵام رێگەشمان نەگرتووە، تەنیا لێپێچینەوەیان لە زاڵگەكان لەگەڵ دەكەین، ئەوانەی نەخۆشن یان كەفیلیان هەیە یان یەكێك لە دهۆك دەناسن، رێگەیاندەدەین و تاوەکو ئێستاش نزیكەی 5 هەزار پەنابەر دەربازی شاری دهۆك بووینه.
بژار كورەماركی هەروەها رایگەیاند، بەهۆی زۆریی پەنابەرانی موسڵ لەرێگای دهۆک-موسڵ، رێگاکە قەرەباڵغ بووە و هاتووچۆ زەحمەتبووە.
بەرێوەبەری ئاسایشی دهۆك ئاماژەی بەوەشكرد، كە هەموو پێداویستییە سەرەتاییەکانیان لە زاڵگەكان وەک پێداویستییە تەندروستییەکان، ئاو و ئەمبوڵانس داناوە، بۆ ئەوەی هاوكاری ئەو پەنابەرانە بكەین.
کورەمارکی هەروەها رایگەیاند، کە نزیکەی 4 هەزار ئاوارەی موسڵ روویان لە قەزای ئاکرێ و دەورووبەری کردووە.
رووداو
