بڕی 500 ملیار دیناری بانكه‌كانی نه‌ینه‌وا، ده‌كه‌وێته ده‌ست داعش
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویستووه ناوی بڵاوبكرێته‌وه، به شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاند :" كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی له بانكه حكومی و ئه‌هلییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وادا هه‌یه، به نزیكه‌ی 500 ملیار دینار ده‌خه‌مڵێنرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه مه‌ترسی هه‌یه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر ئه‌و پارانه‌دا.
پێشتر، به‌شار كیكی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، به خه‌ندان_ی راگه‌یاند :" ته‌واوی شاری موسڵ به سه‌رجه‌م بینا حكومییه‌كانه‌وه و له نێویشاندا بیناكانی پارێزگا وئه‌نجومه‌نی پارێزگا، كه‌وته ژێر ده‌ستی داعش،".
خه‌ندان
