ئەسیل نوجەیفی پارێزگاری نەینەوا"سەركردەكانی سوپای عیراق پیلانیان لە دژی موسڵ گێرا

ئەسیل نوجەیفی پارێزگاری نەینەوا
ئەسیل نوجەیفی لە لێدوانێكی راستەوخۆ بۆ تەلەفزیۆنی رووداو رایگەیاند: "سەركردەكانی سوپای عیراق لەناو شاری موسل پیلانیان گێرا وە و كاتێك رێگەیان نەدا هێزەكانی سوپای عیراق ڕووبەڕووی چەكدارانی داعش ببنەوە لەئەنجامدا شاری موسلیان داگیر كرد".


پارێزگاری نەینەوا لە وەتەی دوێنێ‌ شەو ئەوە یەكەم جارە لە میدیاكان بەدەر دەكەوێت گووتی : "دوێنێ‌ ئێوارە لەگەڵ هەریەك لە فەرماندەی هێزە هاوبەشەكانی نەینەوا و فەرماندەی هێزی پیادەكانی سوپای عیراق لەموسل لەژووری عەمەلیات كۆبوينەوە بۆداڕشتنی پلانێك بۆ ئازاد كردنی شاری موسل بەڵام بەداخەوە دوای نیو كاتژمێر چەكدارە تیرۆریستەكان هەموو شاری موسلیان داگیركرد، دواتر زانیم ئەو فەرماندانە فەرمانیان بەهێزەكانیان كردووە كە موقاوەمە نەكەن و بەخۆشیان هەڵاتوون".

ئەسیل نوجەیفی دووپاتی كردەوە كە پیلانێكی گەورە لەلایەن ئەو فەرماندانە دژی شاری موسل ئەنجامدراوە و ئاماژەشی بەوەدا پیلانەكە زۆر گەورە بووە رەنگە ئیقلیمی بێت.

لەبارەی هاتنی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ ناو شاری موسل نوجەیفی گووتی : هاتنی هێزەكانی پێشمەرگە بۆناو شاری موسل دەبێت بەتەنسیق

بێت ، هەورەها نەیشاردەوە كە ئەو لەگەل چەند لایەن و دەوڵەتێك لە پەیوەندی دایە بۆ چۆنیەتی ئازادكردنی شاری موسل و ئاوارەكان بێ‌ ئەوەی ناوی هیچ لایەن و دەوڵەتێك بێنێت.
Top