نوجەیفی : چەکدارەکان موسڵیان داگیرکردووە و بەرەو تکریت دەڕۆن

 نوجەیفی : چەکدارەکان موسڵیان داگیرکردووە و بەرەو تکریت دەڕۆن
ئوسامە نوجەیفی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کە لەمبارەیەوە قسەی لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی عێراق نەکردووە، تەنیا "داوای هاوکاریم لە مەسعود بارزانی کرد، بارزانیش ئامادەیی دەربڕی و رایگەیاند، بەڵام دەبێ ئامادەکاری پێشوەخت بکرێ".

ئوسامە نوجەیفی هەروەها رایگەیاند، کە "پارێزگاری نەینەوا هێشتا لەو شارەیە".

سەرۆکی پەرلەمان پێشیوابوو، مەترسی داعش زۆر گەورەیە، "دەستیان بەسەر فڕۆکەخانەی موسڵ داگرتووە، کە 2 فڕۆکەی سەربازی لێیە".

ئوسامە نوجەیفی هەروەها رایگەیاند، کە ئەوەی لە موسڵ روویدا، "بەهۆی کەمتەرخەمی هێزە ئەمنییەکانی شارەکەوە بووە.







رووداو
Top