داعش، 28 شۆفێری تانكه‌ری نه‌وتی توركیان گرت

داعش، 28 شۆفێری تانكه‌ری نه‌وتی توركیان گرت
چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام (داعش) له‌ ناوچه‌ی گیاره‌ی سەر بەپارێزگای موسڵ 28 شۆفێری تانكه‌ری گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نیان گرت.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویانكرده‌وه‌: دوای كۆنتڕۆڵكردنی شاری موسڵ له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌، 28 شۆفێری تانكه‌ری نه‌وتی توركی، كه‌ له‌ به‌نده‌ری ئه‌سكه‌نده‌ری توركیاوه‌ سوته‌مه‌نی جۆری دیزڵیان بۆ وێستگه‌ی كاره‌بای گیاره‌ له‌ موسڵ ده‌گواسته‌وه‌، له‌ لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه‌ ده‌ستگیركراون.






خه‌ندان
Top