پێشمەرگە کۆنترۆڵی رەبیعە دەکاتەوە

 پێشمەرگە کۆنترۆڵی رەبیعە دەکاتەوە
فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شارۆچکەی ربیعە بە پەیامنێری راگەیاند: دوای ئەوەی هێزەکانی سوپای عێراق شارۆچکەی رەبیعەیان بۆ تیرۆریستان چۆڵ کرد، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە هێرشێکدا ئەم شارۆچکەیان لە تیرۆریستان پاک کردەوە.

ئەم فەرماندەیەیی هێزەکانی پێشمەرگە، گوتی: چونکە رەبیعە خاکی کوردستانە و هێزی پێشمەرگەش ئەرکی پاراستنی هەموو ناوچەکانی کوردستانی لەسەر شانە، دوای پاشەکشەی هێزەکانی حکومەتی ناوەندندی لەبەرامبەر تیرۆریستاندا، هێزەکانی پێشمەرگە وەک پارێزەری خاکی کوردستان هێرشیان کردە سەر تیرۆریستان و لە رەبیعە راویان نان. ئێستا کۆنترۆڵی شارۆچکەکە لە دەست هێزی پێشمەرگە دایە.
Top