سبەینێ مووچەی كەمئەندامانی كەلار دابەشدەكرێت ‌

سبەینێ مووچەی كەمئەندامانی كەلار دابەشدەكرێت ‌
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان رایگەیاند: سبەینێ (10ی حوزەیران)، مووچەی دوو مانگی كەمئەندامان لە شاری كەلار دابەشدەكرێت.



بەرپرسی هۆبەی راگەیاندنی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان، حەمید محمەد، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: سبەینێ مووچەی مانگەكانی (3،4) كە بڕی 300 هەزار دینارە، بەسەر كەمئەندامان دابەشدەكرێت و لە رۆژانی داهاتوشدا مووچەی وەجبەكانی تری كەمئەندامان دابەشدەكەن.



راشیگەیاند، بەپێ ئاماری بەرێوەبەراتییەكەیان 10 هەزار و 735 كەمئەندام لە سنوری شاری كەلاردا هەیه.
Top