لەهەولێر 20 كرێكار دەبنەقوربانی
لەچەند خولەكی رابردوو لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی زەیتونەی شاری هەولێر كە دەكەوێتە سەر ڕێگای هەولێر- بنەسڵاوە لە ئاكامی هەرەسهێنانی باڵەخانەیەك 20 كرێكار بونەتە قوربانی .
بەپێی ئەوزانیاریانەی دەستی ئاژانسی پەیامنێر كەوتووە ، لە ئێستادا ژمارەی كرێكارە ژێركەوتووەكان دیارنین كە چەند كوژراو بریندار هەیە لەناو كرێكارەكان، هەروەها ئێستا تیمەكانی فریاگوزاری لەشوێنی ڕووداوەكەن بۆ ڕزگاركردنی قوربانیەكان.
