شەقڵاوە… هۆشیاری تەندروستی دەدرێتە حاجیان

شەقڵاوە… هۆشیاری تەندروستی دەدرێتە حاجیان
هەڵمەتێک بۆ هوشیار کردنەوەی حاجیان لە ڕووی تەندروستی و خۆ پاراستن لە نەخۆشییە گوازراوەکان لە قەزاکان دەستی پێکردوە.



موحسین قەسرۆكەیی، گوتەبێژی تەندروستی شەقڵاوە بە ئاژانسی پەیامنێری گووت: هەڵمەتێک بۆ هوشیاری تەندروستی و پشکنینی پزیشکی بۆ ١٢٠ هاووڵاتی لە سنوری شەقڵاوە کە بە نیازی فەریزەی حەجن دەست پێکردووە.



گوتەبێژی تەندروستی شەقڵاوە ڕایگەیاند؛ هەڵمەتەكە هەفتەیەك دەخایەنێت و ئەوانەی پشکنینیان بۆ دەکرێت، دەرزی کوتانیش لە دژی نەخۆشییە ڤایرۆسی و گوازراوەکان وەردەگرن .



موحسین قەسرۆكەیی گووتی: جگە لەوەش لە نێو ئەو کەسانەی بە نیازی حەجن، هەڵمەتێكی هۆشیاری تەندروستیمان لە رێگای بڵاو کردنەوەی پۆستەر و نامیلكە دەست پێکردووە .



بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی ( كۆرۆنا ) لە وڵاتی سعودیە، ئەمساڵ وەزارەتی تەندروستی هەرێم رێوشوێنی پێویستی گرتۆتەبەر.
Top