سەرۆکایەتی پەرلەمان: سه‌رده‌مى زه‌بروزه‌نگ و به‌كارهێنانى چه‌ك بەسەرچووە
لە پەیامەکەی سەرۆکایەتی پەرلەماندا هاتووە "گه‌لى كوردستان له‌سایه‌ى خوێنى ئه‌و شه‌هیدانه و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان رۆژ له‌دواى رۆژ به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌تر و دوارۆژى گه‌شتر هه‌نگاو ده‌نێ".
سەرۆکایەتی پەرلەمان بە ئاماژەکردن بە چارەنووسی بەرپرسانی بەعس، دەڵێت "پێویسته هه‌موو لایه‌ك د‌رك به‌و راستیه بكات كه سه‌رده‌مى زه‌بروزه‌نگ و به‌كارهێنانى چه‌ك و جبه‌خانه‌ى گه‌وره به‌سه‌رچووه‌و ئیراده‌ى گه‌لان هه‌میشه به‌سه‌ر ئیراده‌ى ئه‌و رژێمانه سه‌ركه‌وتوون كه به ئاگر و ئاسن وه‌ڵامى داخوازییه ره‌واكانى هاووڵاتیانیان داوه‌ته‌وه".
بەیانی رۆژى 9/6/1985 هه‌شت فڕۆكه‌ى جه‌نگى رژێمى به‌عس ئۆردوگاى زێوه‌یان بۆردومان كرد و به‌هۆیه‌وه 141 کەس گیانیان لەدەستدا و 373 هاونیشتمانیش بریندارن بوون، كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ و پیرو په‌ككه‌وته بوون.
دوای شکستی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی 1975، ژمارەیەک لە هاونیشتمانیانی باشووری کوردستان ئاوارەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بوون و بەشێک لەوان لە ئۆردوگای زێوەی رۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ کران.
فڕۆکەکانی رژێمی بەعس چەندین جار ئەو ئۆردوگایەیان بۆردومان کردووە.
رووداو
