وه‌زیری ته‌ندروستی له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی نەخۆشییەک، روونكردنه‌وه ده‌دات
په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه: "ئه‌مڕۆ پاش ئه‌وه‌ی ئاگادار كرامه‌وه له زیندانی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی نه‌خۆشی ڤایرۆسی جگه‌ر له‌ناو زیندانییه‌كاندا بڵاوبوه‌ته‌وه‌و له‌پشكنینی ته‌نها 200 زیندانی دا پێنج زیندانی تووشی نه‌خۆشییه‌كه بووه، ئه‌گه‌ریش هه‌یه له‌ناو ئه‌و 700 زیندانییه‌ی تردا زیندانی تریش هه‌بێت تووش بوبێت به‌و نه‌خۆشییه".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی زیندان پێی وتووم، نه‌خۆشییه‌كه ده‌گوازرێته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و زیندانییانه به‌ته‌واوی دانه‌بڕێنرێن و چاره‌سه‌ر وه‌رنه‌گرن مه‌ترسی بۆ سه‌ر زیندانییه‌كانی تر ده‌بێت".
ده‌شڵێت: "سه‌ردانی ئه‌و پێنج زیندانییه‌م كرد كه تووشی ڤایرۆسه‌كه بووبوون له جێگه‌یه‌كدان كه زیندانی تاكه كه‌سییه‌و شوێنی ژیان نییه، بۆیه له‌سه‌ر خه‌ته‌بین له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ به‌رگرتن و چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییه".
لای خۆیه‌وه د. رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌ری هه‌رێمی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندن و لێكدانه‌وه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، %3 ی هاوڵاتیان تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه ببن ئاساییه‌و به مه‌ترسی دانانرێت، ئه‌گه‌ر كه‌وته سه‌رو ئه‌و ژماره‌یه ئه‌وكات چاوه‌ڕێی مه‌ترسی لێده‌كرێت.
وتیشی: "ئه‌وه‌ی هه‌یه له 200 زیندانی ته‌نها پێنج كه‌س تووشی نه‌خۆشیه‌كه‌بوون، ئه‌ویش به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانمان ئه‌و پێنج كه‌سه له چاكسازیه‌كه‌دا تووش نه‌بوون، به‌ڵكو پێشتریش هه‌ڵگری ئه‌و نه‌خۆشیه‌بوون".
خه‌ندان
