كێشەی دابەشكردنی ئۆتۆمبیلی مامۆستایان لە سلێمانی چارە سەر دەکرێت

كێشەی دابەشكردنی ئۆتۆمبیلی مامۆستایان لە سلێمانی چارە سەر دەکرێت
دوای ئەوەی كۆمپانیای جیهان مۆتۆرز ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلی تایبەت بە مامۆستایان دابین دەکات ئەو بڕیارە ناڕەزایی ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و خاوەن تاکسییەکانی لێکەوتەوە.



پرۆژەی دابەشكردنی ئۆتۆمبیلی جۆری ( توێتا كرۆلا صالون مۆدێل2013 رەنگی تەكسی) بە سەر مامۆستایان راگەیاند و راگەیاندنی پرۆژەكەش نارەزایی ژمارەیەكی زۆر لە خاوەن تەكسی و كۆمپانیاكانی فرۆشتنی ئۆتومبیلی لێكەوتەوە ،



بۆ چارەسەركردنی كێشەکە، دوێنی پارێزگاری سلێمانی و ئەمرۆش( یەك شەمە) ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ نوێنەرانی كۆمپانیای جیهان مۆتۆرس كۆبوونەوە.



راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند؛ لە 4/6 دابەشكردنی ئۆتۆمبیلی (جۆری تویتا كرۆلا صالۆن رەنگی تەكسی) راگیراوە و لە داهاتوودا كۆمپانیای جیهان مۆتۆرز بە هەماهەنگی و راوێژ لە گەڵ ئیدارەی سلێمانی دەست بە كارەكانی دەكاتەوە و ئۆتۆمبیلی تایبەت بۆ مامۆستایان دابین دەكات.



راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
Top