مه‌لایه‌كی ئاینی: هەقە بكوژی دونیای تەمەن 15 ساڵ وه‌ك سه‌گ بتۆپێنرێت
مامۆستا كامه‌ران عه‌لی خواڕه‌حم له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پۆستێكی تایبه‌ت به بكوژی دونیای ته‌مه‌ن 15 ساڵ بڵاوكردۆته‌وه و داوای كوشتنی ئه‌و تاوانباره ده‌كات.
له‌سه‌ره‌تای نوسینه‌كه‌یدا به تاوانباره‌كه ده‌ڵێت: "تۆ هیچ مافێكی به‌رگری له خۆكردنت نییه و ده‌بێت وه‌كو سه‌گ بكوژرێیتهوه تابكرێیته په‌ند بۆ هه‌موو دڕنده‌كانی هاوشێوه‌ت".
دواتر باس له یاسای ئاینی پیرۆزی ئیسلام ده‌كات و ڕوونی ده‌كاته‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له كاتی بینینی حاڵه‌تی خیانه‌تی له‌و شێوازه له هاوسه‌ره‌كانیان ته‌نها مافی جیابوونه‌وه‌یان هه‌یه و نابێت هیچ پاساو و بیانوویه‌ك بهێننه‌وه و ده‌بێت دادگایه‌كی شه‌رعی ئه‌و بڕیاره ده‌ربكات ئه‌و ئافره‌تانه بكوژێته‌وه .
له‌كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا مامۆستا كامه‌ران پرسیار ئاراسته‌ی بكوژی دونیا ده‌كات و ده‌ڵێت: "تۆچ ۆن ئه‌و كاره ده‌كه‌یت و چاوه‌ڕوانی دادگات نه‌كرد، ده‌بوایه بتدایهته دادگا و ئه‌و بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر بدایه تا تاوانباری راسته‌قینه به سزای عادیلانه‌ی خۆی بگهیهنرایه".
دونیا سلێمان حسێن له‌دایك بووی ساڵی 1999 له ڕۆژی 24-5-2014 ته‌رمه‌كه‌ی له نزیك چیای مه‌قلووبه-باشوری ناحیه‌ی كه‌ڵه‌كچی – له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه دۆزرایه‌وه، دواتر ده‌ركه‌وت له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه كوژراوه و ته‌رمه‌كه‌شی شێوێنراوه، پاش ئه‌وه‌ی به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی كردووه به دایكیه‌وه وتوویه‌تی ئه‌مه دوا قسه‌ی من ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، پاشان داوای كردووه قسه له‌گه‌ڵ باوكی بكات و مێرده‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی داخستووه.
خه‌ندان
