دوو بومه‌له‌رزه سلێمانی ده‌هه‌ژێنێت
فازیل ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 8-6-2014 دوو بومه‌له‌رزه له‌كاته‌كانی 8:25 خولهك و 8:27 خولهك شاری سلێمانی گرته‌وه‌و بومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌م به دووری 16 كم له‌سه‌نته‌ری شاره‌وه به گوڕی 3.4 پله‌ی رهختهر تۆمار كراوه‌و هه‌روه‌ها بومه‌له‌رزه‌ی دووه‌م به دووری 24 كم له سه‌نته‌ری شاره‌وه به گوڕی 3 پله‌ی رێخته‌ر له‌سه‌نته‌ری ئه‌و شاره‌ی تۆمار كراوه .
وتیشی: ماوه‌ی چه‌ند مانگێك ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی ناو به‌ناو بومه‌له‌رزه ده‌یگرێته‌وه، به‌ڵام خۆش به‌ختانه تا ئێستا له ئه‌نجامی ئه‌و بومهلهرزانهدا هیچ زیانێكی گیانی و ماددی هه‌رێمی كوردستانی نهگردۆتهوه.
PUKmedia
