مێردەكەی دنیا گرتەیەكی ڤیدیۆیی بۆ پەرلەمان دەنێرێت
سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: بكوژی دونیا به‌ناوی سلێمان زیاب یونس گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كی ناردووه بۆ لیژنه‌كه‌مان".
سۆران عومه‌ر وتی: "له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا بكوژی دنیا قورئانێكی له‌به‌رده‌ستدایه و باس له‌وه ده‌كات كه له‌پێناو پاراستنی شه‌ره‌فی خۆیدا ئه‌و كاره‌ی كردووه كاتێك كه‌سێك به‌ناوی "ا. ش"ی له ژووره‌كه‌ی دونیا بینیوه و شایه‌تی هه‌یه و جۆرێك له پاكانه بۆ تاوانه‌كه‌ی ده‌كات".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له په‌یوه‌ندیدان بۆ ئه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه وه‌كو دانپێدانانێكی راسته‌وخۆی بكوژی دونیا داخڵی دۆسیه‌كه‌ی ببێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان وتیشی: "ئه‌و پاساوه‌ی كه د‌ڵێت ژنه‌كه‌ی پێكوشتووه، پاساوێكی یاسایی و شه‌رعی نییه"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌و ده‌ڵێت به‌پێی شه‌رع و عورفی عه‌شایه‌ری و بۆ دیفاع له شه‌ره‌ف كارێكی نایاساییم نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌وه ئیشی دادگایه كه ئه‌وه یه‌كلایی بكاته‌وه.
سۆران عومه‌ر جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "مادام دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه، پێویسته بكوژی دونیا خۆی راده‌ستی دادگا بكات و بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م دادگادا به‌رگری له خۆی بكات".
دەقی وتەكانێتی بەزمانی كوردی:
سڵاو لەسەر سەروەرمان پێغەمبەر و یارانی، سوێند دەخۆم بەخودا و بەپەرتووكی خودا، هەموو ئەوەی دەیڵێم راستیە.
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان، من سولەیمان زیاب یونس – م داوا لەسەرجەم بەشەرەفەكان دەكەم لە هەرێمی كوردستان و سەرجەم رێكخراوە مرۆڤدۆستەكان و سەرجەم سەرۆك هۆزەكان، ئەوانەی كە هەڵگری غیرەت و شەرەفن، تا بەرگریم لێ بكەن، لەبەر ئەوەی كە ئەنجامم داوە، ئەركێكی شەرعی و ئاینی یە و پێچەوانەی شەرعی خودا و ئیسلام و نەریتی عەشایەری نیە.
من شایەتحاڵم هەیە كەتاوانبار ( ئ. ش) لە ژووری دونیای ژنم نوستبوو، بۆیە پێویستە پیاوانی ئاینی لە هەڵوێستەكەم تێبگەن لەپیناو بەرگریی كردن لەشەرفم و لەخۆم، هەروەك ئەوەی بەرگری لەشەرەفی من نەكات، ئەوا شەرەفی نیە، هەربەوشێوەیە ئەی خاوەن شەرەفەكان، پێویستە خاوەن غیرەت و شەرەفەكان بپارێزرێن و بەرگرییان لێ بكرێت تا دەرفەت نەڕەخسێت بۆ هەندێك لە ژنان كەخۆیان دەربخەن و خۆهەڵقورتێنن، چونكە ئەوە دەبێتەهۆی داڕمانی هەموو خێزانە بەشەرەفەكان.
سڵاو‌و بەزەیی و بەرەكەتی خواتات لێبێت.
خه‌ندان
