وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، واده‌ی پێدانی مووچه‌ی مامۆستایان راده‌گه‌یه‌نێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئه‌وه‌ی به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند: چاوهوهران ده‌كرێت رۆژی سێشه‌ممه یان چوارشه‌ممه، مووچه‌ی مانگی ئایاری مامۆستایان دابه‌ش بكرێت.
د. عیسمه‌ت محه‌مه‌د، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری هه‌رێمی كوردستان به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند، چاوه‌روان ده‌كرێت ئه‌م هه‌فتیه‌یه مووچه‌ی مامۆستایان دابه‌ش بكرێت، وتیشی: "رۆژه‌كه دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه زانیومانه ئه‌م هه‌فتیه مووچه‌ی مامۆستایان دابه‌ش ده‌كرێت".
د. عیسمه‌ت محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌روو، په‌یوه‌نیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مامۆستایان زووتر دابه‌ش بكرێت، وتیشی: "ئه‌وه‌ی كه زانیومانه ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و مامۆستایان له به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی داراییه، به‌ڵام هیچ واده‌یه‌كیان پێ نه‌گوتووین".
پێشتر، ره‌شید تاهیر، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاندبوو، هه‌وڵ ده‌ده‌ن مووچه‌ی مامۆستایانیش دابه‌ش بكه‌ن.
