هێزی پێشمه‌رگه‌ش خراوه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ خه‌ندان، جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان وتی:" تائێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه داوامان لێنه‌كراوه هێز ڕه‌وانه بكه‌ین بۆ هاوكاریی سوپای عێراق له شه‌ڕی دژ به داعش، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمیشه‌وه داوامان لێنه‌كراوه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان جووڵه پێ بكه‌ین".
جه‌بار یاوه‌ر وتیشی:" هه‌ركات حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ به‌فه‌رمی داوای له حكومه‌تی هه‌رێم یان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرد ، ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم ڕه‌زامه‌ندی ده‌رببڕێت و ئه‌و كاته ئێمه هێزی پێشمه‌رگه ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناو چانه ده‌كه‌ین".
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ردێژایی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له "نه‌فتخانه"وه تا "فیشخابوور" له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروست بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له‌وه‌ته‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر هه‌یه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچه كوردستانییه‌كان جێگیركراون ڕێگه ناده‌ن هیچ كارێكی تیرۆر له‌و ناوچانه ڕوبدات كه هێزه‌كانمان تیایدا جێگیركراون.
خه‌ندان
