لە دالنیشتنێكی كراوەدا بابەتی دۆسییەی دەوڵەتی كوردی لە روانگەی ئایینەوە باسی لێوەكرا
د.ئیدریس شێخەلڵایی مامۆستای زانكۆ بۆ زانستە ئیسلامییەكان گوتی: ئێمەی مامۆستایانی ئایینی كۆبووینەتەوە تاوەكو گفتوگۆ بكەین لەمەڕ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی و دیدی ئیسلام لەوبارەیەوە، بەڵام دەبێت ئەوەەشمان لەیاد نەچێت كاتی خۆیشی كە كوردستان پارچە كراوە ئایینی ئیسلام هۆكار نەبووە، هەروەها موسڵمانانیش نەیانكردووە، ئێستاكەش ئێمە بەو پەڕی هیواوە دەڕوانینە كاروبارەكانی ئەم دۆسیە یاساییەی كە بۆ دەوڵەتی كوردی ئامادە دەكرێت.
بەپێی بەرنامەی راگەیەنراوی كۆنفرانسەكە ئەمرۆ زیاتر لە 8 توێژینەوە لەوبارەیەوە پێشكەش دەكرێت
