ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی دانووستانكاری هه‌رێم

ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی دانووستانكاری هه‌رێم
ئه‌مڕۆ (5ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2014) لیژنه‌ی‌ دانووستانكاری‌ هه‌رێمی‌ یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی‌ خۆی‌ له‌دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم له‌ هه‌ولێر به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ د. رۆژ نوری‌ شاویش و به‌ ئاماده‌بوونی‌ نوێنه‌ری‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم ئه‌نجامدا.

فریاد رواندزی‌، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دانووستانكاری‌ هه‌رێم له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌رۆكی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ خسته‌روو و رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ بوو و كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌تایی‌ بوه‌ و بڕیاره‌ پێنچشه‌ممه‌ی‌ ئاینده‌ جارێكی‌ تر كۆ ببنه‌وه‌ بۆ دانانی‌ میكانزمی‌ كاركردنی‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌.

وتیشی‌: "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ پرسی‌ یه‌كریزی‌ ئه‌وتیمه‌ جێگركراوه‌بوو كه‌ به‌یه‌ك سیاسه‌ت و یه‌ك ستراتیژ و یه‌كڕیزی‌ ده‌چنه‌ به‌غداو به‌یه‌ك شێوه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌مانوێت شوێنی‌ كورد و داواكاریه‌كانی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ نوێ‌ دیاری‌ بكرێت".

راشیگه‌یاند: له‌و كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆدا باسیش له‌وه‌كراوه‌ هه‌ر لایه‌نێك پڕۆژه‌یه‌ك یا بیرورا بخاته‌ سه‌ر كاغه‌زێك و له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ بیخه‌نه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ نووسراوێكی‌ هاوبه‌شدا هه‌موو بۆچونه‌كان كۆبكه‌نه‌وه‌ و بكرێن به‌یه‌ك نووسراوی‌ هاوبه‌ش و بخرێنه‌ به‌رده‌م سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ كورد تا بڕیاری‌ له‌سه‌ر بدرێت.

ئه‌وه‌شیخسه‌روو: مه‌سه‌له‌ی‌ ماده‌ی‌ 140 یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌وله‌ویه‌تیه‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌و لیژنه‌یه‌ لیژنه‌یه‌كی‌ حزبیه‌ و ده‌گه‌ڕێیه‌نه‌وه‌ لای‌ سه‌ركردایه‌تی‌ حزبه‌كان، به‌ڵام تا ئێستا كاتیان دیاری‌ نه‌كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ی‌ بچنه‌ به‌غدا.

فریاد ره‌واندزی‌، ئه‌وه‌شی‌ راگه‌یاند: له‌كاتی‌ ئێستا باسی‌ هیچ پۆستێك نه‌كراوه‌، چونكه‌ گفتوگۆو دانوستانیان ده‌ستپێ نه‌كردوه‌، به‌ڵام داوای‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ كۆمار ده‌كه‌ن".

له‌باره‌ی‌ مه‌سه‌له‌ی‌ مووچه‌ش وتی‌: "مه‌سه‌له‌كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌حكومه‌ت و كێشه‌كه‌ ئیداریه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر باسیشی‌ بكه‌ین هه‌ڵوێستی‌ كورد دیاره‌ چیه‌".






خه‌ندان
Top