نێوەڕۆکی كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و نەوشیروان مستەفا بڵاودەکاتەوە
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو كەوتوون، كۆبوونەوەكە لە كاژێر 1 ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 6/5/2014 دەستیپێكرد و كاژێر 4 كۆتاییهات .
ئەو كۆبوونەوەیە كە بەشێوەیەكی داخراو لە ماڵی نەوشیروان مستەفا لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، د.ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەكانیش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و نەوشیروان مستەفادا بەشداری تێداكرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو كەوتوون ، لە كۆبوونەوەكەدا چۆنیەتی فرۆشتنی نەوت و رێككەوتنی هەناردەكردنی نەوت لەگەڵ توركیا بۆ نەوشیروان مستەفا شیكراوەتەوە، هەروەها باسی هەڵوێست بەرامبەر بەغدا و پێكهێنانی كابینەی تازەی حكومەتی عێراق، دەستووری هەرێمی كوردستان، راگەیاندنی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە وردەكاریی تەواوەوە كراوە.
رووداو
